٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە هێرشێکی بەرفراوانی داعشی تێک شكاند.. یەک تیرۆریستیش بە سەلامەتی دەرنەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ڕەبیعە-KDP.info-   سەرچاوەیەکی باڵا ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش، لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕەبیعە هێرشێکی بەرفراوانیان هێنایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام زۆر بە توندی بەرپەرچ دراونەوە و زەبری کوشندەیان بەرکەوت.

ئەو سەرچاوە باڵایە تایبەت بە KDP.info-ی ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەو هێزە تیرۆریستییەی ڕێکخراوی داعشدا، دەیان کوژراویان لە شوێنی هێرشەکەیان جێ ماون. لە بەرانبەردا جۆشبەختانە هێزەکانی پێشمەرگە بێزیان مانەوە.
ئەو سەرچاوە باڵایەکە زیاتر گوتی، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی وەها بەرفراوانی داعشیان تێک شکاند کە تەنانەت یەک تیرۆریستیش بە سەلامەتی نەگەڕایەوە ئەو جێگەیەی لێوەی هاتبوون، بۆیە ئەو سەرکەوتنەیشی بە هێندەی دیاریی جەژنانە بۆ خەڵکی کوردستان ناو برد.

هەواڵی پەیوەندیدار