ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ بۆنەی جەژنەوە: خوێنى شه‌هیدانى نه‌مرى كوردستان‌مان له یاده و، به شكۆمه‌ندییه‌وه، یاد و یاده‌وه‌رییان ده‌كه‌ینه‌وه

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامی جەژنانەیدا، ڕایدەگەیەنی، "هاوسۆزى و هاوده‌ردیى خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌دان هه‌زار خوشك و برا ئاواره و په‌نابه‌رانه ده‌رده‌بڕین، كه ئێستا له په‌ناگه و كه‌مپه‌كانى ئاواره‌یى و په‌نابه‌ریدا ده‌گوزه‌رێنن." هیواخوازیشە، جه‌ژنه‌كانى داهاتوو بۆ كوردستانیان، جه‌ژنى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و له‌ناوچوونى تیرۆر و تیرۆریستان بن.
له جه‌ژنى پیرۆزى قورباندا، سه‌ره‌تا پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى نه‌مرى به‌رگرى له كوردستان و ده‌سكه‌و‌ته‌كانى كوردستانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هیواى سه‌لامه‌تى و چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین. له هه‌موو جه‌ژن و له هه‌ر بۆنه‌یه‌كدا، خوێنى شه‌هیدانى نه‌مرى كوردستان‌مان له یاده و، له‌گه‌ڵ خێزان و خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیاندا، به شكۆمه‌ندییه‌وه، یاد و یاده‌وه‌رییان ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها هاوسۆزى و هاوده‌ردیى خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌دان هه‌زار خوشك و برا ئاواره و په‌نابه‌رانه ده‌رده‌بڕین، كه ئێستا له په‌ناگه و كه‌مپه‌كانى ئاواره‌یى و په‌نابه‌ریدا ده‌گوزه‌رێنن.
هیوادارین جه‌ژنه‌كانى داهاتوو بۆ كوردستانیان، جه‌ژنى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و له‌ناوچوونى تیرۆر و تیرۆریستان بن، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى كه به دڵنیاییه‌وه له سایه‌ى خوێنى گه‌شى شه‌هیدانى به‌رگرى له خاك و نیشتمان و، له سایه‌ى به‌رخودانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستاندا، به دى دێت و، خه‌ونى شه‌هیدان له كوردستانێكى ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو، له ژیانێكى ئازاد و سه‌رفراز دێته دى. جه‌ژنى هه‌موو لایه‌ك پیرۆز، هیواى جه‌ژنێكى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
3/10/2014




