٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: ئایدیۆلۆژیای‌ توندڕۆیی داهاتووی له‌ كوردستاندا نییه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مەسروور بارزانی)، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه کە‌، ئه‌و ئایدیۆلۆژییه‌ توندڕۆیه‌ كه دژی‌ هه‌موو مافێكی مرۆڤ و ئاینییه‌ ‌‌هیچ داهاتوویێکی له‌ كوردستاندا نییه‌، كوردستانیش دوای هه‌ر رووداوێك به‌ره‌و سه‌قامگیری و بوژانه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێ.
ئەمە ئەو قسانەن کە (مەسروور بارزانی) لە پەیامی خۆیدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕایگەیاندن و دەشڵێت، هاتنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ كوردستان له ‌جیاتی جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك مایه‌ی شانازییه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌ ئه‌و پشتیوانی و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوردستان به‌ڵگه‌ی سیاسه‌تی راست و دروستی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه‌، كه‌ كوردستان به‌شێكه‌ له‌ جیهانی ئازاد و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له‌ ئاسۆدایه‌.

دەقی پەیامەکە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وده‌زگاكانی ئاسایش و پۆڵیس و موسڵمانان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.
هاتنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ كوردستان له ‌جیاتی جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك مایه‌ی شانازییه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌ ئه‌و پشتیوانی و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوردستان به‌ڵگه‌ی سیاسه‌تی راست و دروستی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه‌، كه‌ كوردستان به‌شێكه‌ له‌ جیهانی ئازاد و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له‌ ئاسۆدایه‌.
هاوكات خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و ئایدیۆلۆژییه‌ توندڕۆیه‌ كه دژی‌ هه‌موو مافێكی مرۆڤ و ئاینییه‌ ‌‌هیچ ئاینده‌ی له‌ كوردستاندا نییه‌، كوردستانیش دوای هه‌ر رووداوێك به‌ره‌و سه‌قامگیری و بوژانه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێ.
جارێكی دیكه‌ پیرۆزبایی له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م و ‌ سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیده‌كان داده‌نوێنم و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
براتان
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار