(جه‌یلان)-ی شەڕڤان بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست داعش، بە دوایین فیشەکی دەستی خۆی کوشت

هەولێر-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڕێكانی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه شه‌هید ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش وه‌ك دیل ده‌ستگیری نه‌كه‌ن، كچه شه‌ڕه‌ڤانێكی سه‌ر به یه‌په‌گه به دوایین فیشه‌كی ده‌ستی، كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ 3-10-2014، رۆژنامه‌ی رادیكالی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه (جه‌یلان ئۆزله‌ب)-ی ته‌مه‌ن 19 ساڵانی خه‌ڵکی شاری باتمانی باكووری كوردستان، پێش ئه‌وه‌ی گیان له ده‌ست بدات له رێگه‌ی ته‌له‌فونی بێته‌له‌وه (لاسلكی) په‌یوه‌ندی به هاوڕێ شه‌ڕه‌ڤانه‌كانییه‌وه ده‌كات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه، ته‌نیا فیشه‌كێكی پێ ماوه و ئه‌ویش بۆ ئه‌وه به كاری ده‌هێنێت كه كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش نه‌توانن وه‌ك دیل ده‌ستگیری بكه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه راشیگه‌یاندووه كه، پێش ماوه‌یه‌ك كه‌ناڵی (بی بی سی) رێپۆتاژێكی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كچه شه‌ڕه‌ڤانانه بڵاو كردووەته‌وه و له‌و رێپۆرتاژه‌دا (جه‌یلان) رایگه‌یاندبوو تیرۆریستانی داعش زۆر له كچانی یه‌په‌گه ده‌ترسن.
هه‌روه‌ها (جه‌یلان) له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا راشیگه‌یاندبوو كه له كاتێكدا ژیانی نزیك ببێته‌وه له‌وه‌ی وه‌ك دیل بكه‌وێته ده‌ست تیرۆریستانی داعشەوە، ئه‌وا كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنت، بەڵام ماوه‌یه‌كی زۆر به سه‌ر وته‌كانیدا تێنه‌په‌ڕی و له‌پێناوی ئه‌وه‌ی نه‌بێت به دیل له ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.




