٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دلاوەر ئاژگەیی بۆ پەرلەمانتارانی ئەورووپا: گوشار بخەنە سەر بەغدا تا دەست لە سیاسەتی نانبڕینی خەڵكی كوردستان بەربدا

سەرچاوە: KDP.info

بڕۆکسل-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكیەتیی ئەورووپا(دلاوەر خالید ئاژگەیی)، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی جیای لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەورووپایی لە تێكڕای فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی ئەورووپا ئەنجام دا و داوای لێ کردن، بۆ دەستبەرداربوون لەو سیاسەتی نابڕینی خەڵکی کوردستان، هاوکار و پشتیوان بن.
لە هەموو دانیشتنەكاندا، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕوون كردووەتەوە كە پاڵپشتی مرۆیی و سەربازیی هەرێمی كوردستان بن، جیا لەوەش باس لەو ئابڵوقە ئابوورییە كراوە كە بەغدا وەك وەک کارتێکی سیاسی بەسەر هەرێمی كوردستانیدا سەپاندووە. هاوکات داوا كرا لەلایەن نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە یەكیەتیی ئەورووپا بۆ ئەم پرسە دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ساز بدرێ، وەک گوشارێک بۆ سەر سیاسەتەکانی بەغدا گەمارۆی ئابووریی سەر هەرێمی وکردستان هەڵبگرێ.
جیا لەوەش نوێنەرایەتیی حكوومەت لە هەوڵی دروستكردنی گرووپێكی دۆستایەتییە لە پەرلەمانی ئەورووپا، كە لە ئێستادا كاری بۆ دەكرێت.
كەنعان بەهادین

هەواڵی پەیوەندیدار