وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە دیار مەشقی پێشمەرگەوەیە.. تیمی پزیشکی بۆ تیمارکردنی پێشمەرگە دەنێرێتە کوردستان

بەرلین-KDP.info- وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، تیمێکی پزیشکیی سەر بە سوپای وڵاتەکەی، بۆ تیمارکردن و چارەکردنی بریندار و پێکراوانی هێزەکانی پێشمەرگە کە زۆرترینیان بە هۆی مینەوەن ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکات ڕایگەیاند، بەرلین ئامادەیە پشیوازی لەو حاڵەتە خراپانە بکات کە پێویست دەکات لە ئەڵمانیا چارەسەرییان بۆ بکرێت.
(ئۆرزۆللا فۆن دێ لاێین) گوتی، سوپای وڵاتەکەی لە چاودێریی تەندرووستی بریندارانی هەرێمی کوردستاندا بەشدار دەبێ. ئەو وەزیرە ئەمڕۆ ثێنجشەممە ڕایگەیاند، تیمێکی پزیشکیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی بریندارانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپایش ئامادەیە ئەو بریندارانە بۆ ئەڵمانیا بگوێزێتەوە کە لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدان.
پزیشکانی ئەڵمانیا سوورن لەسەر ئەوەی کە، بە تایبەت چرەسەری ئەو بریندارانە بکەن کە بەهۆی مینەوە پێکراون.
بە گوتەی (فۆن دێر لاێین)، 70 لە سەدی بریندارانی هێزەکانی پێشمەرگە، بە هۆی ئەو مینانەوەن کە ڕءکخراوی داعش لە پاش شکستی لە هەر ناوچەیەک دەیانچێنێ، هەر ئەوەیشە کە وڵاتەکەی هان داوە، ئامێری میندۆزەرەوەی زیاتر بۆ هێزەکانی پشێمەرگە بنێرێ.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئەم قسانەی لە چوارچێوەی ئەو سەردانەیدا کردن کە بۆ بەسەرکردنەوەی سەربازگەی هامیلبۆرگ لە هەرێمی باڤاریا کە پێشمەرگەی لەسەر دژەمووشەکی میلاندا لێ ڕادەهێندرێن. وەهایش بڕیارە 40 لەو چەکە دژەمووشەکەی ناوی میلانە، هاوکات 500 ئاڕ بی جی ڕادەستی پێشمەرگە بکات.
ئەڵمانیا کردوویەتییە ئەرکی خۆی کە 10هەزار پێشمەرگە، بە چەکی سووک و بانزرفاوستی دژەتانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی پڕچەک بکات.
زریان زیاد




