سامی ئەرگوشی: دیاریکردنی دەستەڵاتەکانی (قوباد تاڵه‌بانى) بە هەماهەنگی لەگەڵ خۆیدا بووە.. چاوه‌ڕێ ده‌كرا، خۆی کۆتایی بەو قسە و قسەڵۆکانە بێنێ

هەولێر-KDP.info- سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌م هه‌رایه‌ی پێوەست بە کەمکردنەوەی دەستەڵاتەکانی (قوباد تاڵەبانی) لە مێدیاکاندا نراوەتەوە، له كاتێكدایه كه دیاریكردنى ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه، به ته‌واوى به هه‌ماهه‌نگى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خودى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران كراوه و، ته‌نانه‌ت ده‌قى بڕیارى دیاریكردنى ده‌سته‌ڵاته‌كانیش له نووسینگه‌ى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران خۆى ئاماده كراوه. هاوکات دەڵێت، بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هه‌موو قسه و لێدوانه بێبنه‌مایانه، چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه (قوباد تاڵه‌بانى) خۆى، هه‌م ده‌ستگا و ناوه‌نده‌كانى حیزبه‌كه‌ى له‌و ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگییه ئاگادار بكردایه‌ته‌وه!، هه‌میش لێدوانێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسه بدات.
دەقی ڕوونکردنەوەی ده‌نگۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاته‌كانى (قوباد تاڵه‌بانى):
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ندێ له ده‌ستگاكانى ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕاست و چه‌پ كه‌وتوونه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ى لێدوانى كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و كادیرى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه ده‌سته‌ڵاته‌كانى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(قوباد تاڵه‌بانى) كه‌م كراونه‌ته‌وه و، بێئه‌وه‌ى كڕۆكى بابه‌ته‌كه بزانن، هه‌ر له خۆیانه‌وه لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى بۆ ده‌كه‌ن!.
ئه‌م هه‌رایه له كاتێكدایه كه دیاریكردنى ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه، به ته‌واوى به هه‌ماهه‌نگى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خودى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران كراوه و، ته‌نانه‌ت ده‌قى بڕیارى دیاریكردنى ده‌سته‌ڵاته‌كانیش كه به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران ئیمزاى له‌سه‌ر كردووه، له نووسینگه‌ى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران خۆى ئاماده كراوه.
بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هه‌موو قسه و لێدوانه بێبنه‌مایانه، چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى خۆى، هه‌م ده‌ستگا و ناوه‌نده‌كانى حیزبه‌كه‌ى له‌و ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگییه ئاگادار بكردایه‌ته‌وه!، هه‌میش لێدوانێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسه بدات و، كۆتایى به‌و هه‌موو قسه‌ڵۆكانه بێنێت كه ده‌ستگاكانى ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام له به‌رپرسان و كادیرانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه، ده‌یگوازنه‌وه.
سامى ئه‌رگۆشى
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2ى ئۆكتۆبه‌رى 2014




