ئەو نەخۆشخانەیەی لە رەبیعە داعشی تێدا مابوون، كۆنتڕۆڵ كرا.. پێشمەرگە موژدەی سەركەوتن رادەگەیەنێت

رەبیعە-kdp.info- دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا هێزی پێشمەرگە هێرشیان كردە سەر رەبیعە و توانییان كۆنتڕۆڵی بكەن كە تەنیا یەك نەخۆشخانە مابوو و قەنناسبەدەستەكانی داعشی تێدا بوون، ئەمڕۆ ئەوێیش كۆنتڕۆڵ كرا.
بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ)، بە kdp.info-ی راگەیاند، هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ ئەو نەخۆشخانەیەیان لە رەبیعە كۆنتڕۆڵ كرد كە ماوەی دوو رۆژ بوو قەنناسبەدەستەكانی داعش خۆیان تێدا حەشار دابوو.
(خەلۆ) گوتیشی، ئێستا ناحیەی رەبیعە بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ كراوە و كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە.
ڕوونیشی كردەوە كە، "لە میحوەری زوممار هێزی پێشمەرگە بە سەختی مۆڵگەكانی داعش بۆردوومان دەكەن و بەم زووانەیش موژدەی سەركەوتن رادەگەیەنین و ئەو ناوچەیە بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ دەكەین".
بڵندئیبراهیم




