نێچیرڤان بارزانى: دواى جه‌ژن وه‌زیره كورده‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.. "مامه‌ڵه‌كردن به لۆژیكى به‌هێز و به‌هێز" شكستخواردووه

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی دووپات كرده‌وه، بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵك و كارمه‌ندانى حكوومه‌ت، شتێك نییه بكرێته پرسێكى سیاسى. (نێچیرڤان بارزانى)-یش رایگەیاند كه، ئه‌زموونه‌كانى ڕابردووى عێراق سه‌لماندوویانه "مامه‌ڵه‌كردن به لۆژیكى به‌هێز و به‌هێز" شتێكى ڕاست نییه و هه‌میشه شكستى خواردووه، بۆیه ئیتر حكوومه‌تى عێراق نابێ له‌سه‌ر ئه‌و لۆژیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى عێراق بكات. ڕاشیگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان خۆى ئاماده‌یه سه‌ردانى به‌غدا بكات، یان له هه‌ولێر پێشوازى له (د. عه‌بادى) بكه‌ن.
ئەم قسانە لەو دیدارەدا کران کە سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق(د. سه‌لیم جبوورى) و شاندێكى یاوه‌رى، كه له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌رانى عێراق پێكهاتبوو، کۆ کردبوونەوە.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان پێشكه‌ش كرد، ئینجا سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ داڵده‌دانى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران و دووپاتى كرده‌وه كه ئاگادارى قورسى و سه‌ختیى بارودۆخه‌كه و ڕه‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستییه‌كانى ئه‌و ژماره زۆره‌یه‌ى ئاواره‌كانن.
هاوکات باس له قه‌یرانى داراییى هه‌رێمى كوردستان و بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم كرا كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه حكوومه‌تى عێراق بڕیویه‌تى و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى كرده‌وه بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵك و كارمه‌ندانى حكوومه‌ت، شتێك نییه بكرێته پرسێكى سیاسى.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) وێڕاى به‌خێرهێنانیان، سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كردن و ڕایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر مانا هه‌ڵده‌گرێت و وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌یبینن. جه‌خیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له عێراق ڕوو ده‌دات، ڕووبه‌ڕووى هه‌موو عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش و هه‌موو كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه نه به‌غدا و نه هه‌ولێریش به ته‌نیا ناتوانن ڕووبه‌ڕووى كێشه‌كان ببنه‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه ده‌ركه‌وتنى داعش كه هیچ ئایین و مه‌زهه‌بێكى نییه و دوژمنى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراقه، پرسێكى سه‌ربازى نیه، به‌ڵكوو پرسیكى سیاسییه و ده‌ركه‌وته و ئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌یه كه له عێراقدا پێڕۆ كراون، ئه‌گینا هیچ كام له پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كانى عێراق به هه‌بوونى داعش له وڵاته‌كه‌یان خۆشحاڵ نین و هه‌مووان لێى زه‌ره‌مه‌ندن.
(نێچیرڤان بارزانى) هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌ردانه‌كانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق(ساڵح موتڵه‌گ)-ى كرد كه دوو جار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و له نزیكه‌وه به‌دواداچوونى بۆ ڕه‌وشى ئاواره‌كان كردووه، دووپاتیشى كرده‌وه "له پرسى ئاواره‌كاندا حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ به شێوه‌یه‌كى باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكات، جددیتر بێته ناو پرسه‌كه‌وه، لێى تێ بگات و به‌رپرسیار‌ه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات، نه‌ك وه‌كو وڵاتێكى كۆمه‌كبه‌خش مامه‌ڵه بكات، به‌ڵكو چیمان پێ بكرێت، ده‌بێ پێكه‌وه بیكه‌ین."
ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسییش، سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له حكوومه‌تى (د. عه‌بادی)-دا ده‌كات و دواى جه‌ژن وه‌زیره كورده‌كان ده‌چنه به‌غدا و ده‌ست به‌كار ده‌بن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پشتگیرییه‌ك بۆ حكوومه‌تى تازه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆك و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌رۆكوه‌زیران به بیریشى هێنایه‌وه كه ئه‌زموونه‌كانى ڕابردووى عێراق سه‌لماندوویانه "مامه‌ڵه‌كردن به لۆژیكى به‌هێز و به‌هێز" شتێكى ڕاست نییه و هه‌میشه شكستى خواردووه، بۆیه ئیتر حكوومه‌تى عێراق نابێ له‌سه‌ر ئه‌و لۆژیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى عێراق بكات. ڕاشیگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان خۆى ئاماده‌یه سه‌ردانى به‌غدا بكات، یان له هه‌ولێر پێشوازى له (د. عه‌بادى) بكه‌ن، له‌پێناو چاره‌سه‌رێكى وا كه جارێكى دیكه له عێراقدا هیچ كه‌سێك نه‌توانێت به بڕیارێكى تاكه‌كه‌سى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌ى كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ببڕێت.




