٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە رەتی دەكاتەوە سبەی پشوو بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (فاتیح مەولەوی زادە)، بە kdp.info-ی گوت، ئەو دەنگۆیانە راست نین كە باس لەوە دەكەن سبەی پشووە، بەڵكە دەوام لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا ئاساییە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستاندا پشووە و دەوام نییە، بەڵام وەزارەتی پەروەردە ئەو دەنگۆیە رەت دەكاتەوە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار