٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەقینەوەیەك لە كەركووك رووی دا.. شەهید و برینداری لێ كەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

كهركووك-تایبەت بە KDP.INFO- كەمێك بەر لە ئێستا لە شاری كەركووك تەقینەوەیەك رووی دا و لە ئاكامدا كەسێك شەهید بوو و چەند بریندارێكیش هەن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك عەمید (سەرحەد قادر)، بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی حەساری سەر بە ناحیەی شوانی پارێزگای كەركووك، ماتۆرسیكلێك تەقییەوە و لە ئەنجامدا كەسێك شەهید بوو و 11 هاووڵاتییش بریندار بوون.
عەمید (سەرحەد) گوتیشی، ئەوانەی لەو تەقینەوەیەدا شەهید و بریندار بوون، هاووڵاتی سڤیلن و لە ناویشیاندا ژن و منداڵیش هەن.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار