٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرهەمهێنانی نەوت بەرز دەکاتەوە.. گەڵف کیستۆن پتڕۆلیۆم دەستی بە کارەکانی کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن-KDP.info-  کۆمپانیای نەوتیی گەڵف کیستۆن پتڕۆلیۆم، کۆی فەرمانبەرانی بۆ کارکردن لەو پرۆژەیەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیەتی هێنانەوە، ئەمەیش پاش ئەوە دێ کە لە مانگی ئۆگەست و بە هۆی مەترسیی داعش لەسەر سنورەکانی کوردستان، فەرمانبەرە بیانییەکانی کێشابوونەوە.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، هەوڵ دەدات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتیی شێخان لە هەرێمی کوردستان و لە بەرنامەیدایە بیگەیەنێتە 40هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
گەڵف کیستۆن پتڕۆلیۆم دەڵێ، نزیکەی 30 لە سەدی بەرهەمەکەی لە بازاڕی نێوخۆدا دەفرۆشێت و لە 28-ی ئۆگەستەوە فرۆشی کۆمپانیاکە گەییشتووەتە 220هەزار بەرمیلم کە کۆی داهاتەکەی 9.4ملیۆن دۆلارە.

ڕۆیتەرز- زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار