خورماتوو.. هێزی پێشمەرگە هەردوو گوندی حلێوەیان لە چنگ تیرۆریستان دەرهێنان

خورماتوو-KDP.INFO- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی بەدر، لە سێ قۆڵەوە هەڵمەتێکیان بۆ گرتنەوەی هەردوو گوندی حلێوەی گەورە و بچووک و ئەلبو حەسەن بەرپا کرد و توانییان لە چنگ تیرۆریستانی داعش دەریان بێننەوە.
هێرشەکە سەعات پێنجی ئەم سەرلەبەیانییە بۆ سەر گوندەکانی حلێوەی گەورە و بچووک کە دەکەونە خۆرئاوا و سەر ڕێگای سەرەکیی شارۆچکەی خورماتوو و تکریتەوە، پاش بۆردوومانی چڕی هێزە هاوبەشەکەی پێشمەرگە و بەدر، بووە و دوو گوندەکەی حلێوە کۆنترۆڵ کران.
بەرپرسى ئاساییشى خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە KDP.INFO ى ڕاگەیاند: "لە ئیستادا هێزەکانى پێشمەرگە لە ناو هەردوو گوندى حلێوەى گەورە و بچووکدان."
بەرپرسى ئاساییشى خورماتوو زیاتر گوتی: "هێشتا زیانەکانی تیرۆریستان دیار نین لەبەر ئەوەى تائیستا شەڕ لە ناوچەکە بەردەوامە و هێزەکانى پێشمەرگە لە ئیستادا بۆردوومانى تیرۆرستانى داعش دەکەن."
نەشوان بەرزنجى - ڕزگار




