٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: پلانی كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئەو ناوچانەمان هەیە كە كەوتوونەتە دەست داعش

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هێزی پێشمەرگە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئەو ناوچانەی كەوتوونەتە دەست داعش، لە ئامادەباشیی تەواودان و لە چەند رۆژی رابردوویشدا چەكی قورس و تەقەمەنی بەسەر پێشمەرگەدا دابەش كراوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت)، بە kdp.info-ی راگەیاند، هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە میحوەری رەبیعە گورزێكی كوشندەیان لە داعش وەشاندووە و زیانێكی زۆریان پێ گەیاندوون، هەروەها ژمارەیەكی زۆری چەكداریش كوژراون كە تاوەكو ئێستایش شەڕ بەردەوامە و هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان.

عەمید (هەڵگورد) گوتیشی، "پلانمان هەیە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەو ناوچانە بكەینەوە كە كەوتوونەتە دەست چەكدارانی داعش و، هێزی پێشمەرگەیش لە ئامادەباشیی تەواودان و لە چەند رۆژی رابردوودا بەپێی پێویست چەكی قورس و تەقەمەنی بەسەر میحوەرەكاندا دابەش كراوە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار