٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌فین دزه‌یى: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ بوارى نه‌وت و وزه‌ له‌گه‌ڵ توركیا له‌ ئارادا نییه

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   له‌ په‌راوێزى به‌ڕێوه‌چوونى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانى له‌ ئیستانبووڵ، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان(سه‌فین دزه‌یى) راگه‌یاند كه‌، "ئێمه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ى تیرۆر و شه‌ڕى دژى داعش، چاوه‌ڕێى هاوكاریى زیاترین له‌ توركیا و، پێ ده‌چێت توركیا له‌ مه‌سه‌له‌ى داعش زۆرتر بێته‌ پێش."

گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كوردستان تی ڤیى، دووپاتیشى كرده‌وه‌ كه،‌ له‌ بوارى نه‌وت و وزد‌ا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان هه‌ولێر و ئانکارادا نییه‌.

(سه‌فین دزه‌یى) کە یاوەریی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی وکردستانی کردووە بۆ بەشداریی لە كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانى له‌ ئیستانبووڵ، ئاماژە بە پێوەندیی دێرینی نێوان هەرێم و تورکیا لە پاش جەنگی کوێت و عێراقەوە، بە تایبەت پتەوتربوونی پێوەندییەکان لە دوای ساڵی 2003-وە هاوکات ڕایگەیاند، "سەرباری گلەییی دۆستانەمان لە تورکیا، بە تایبەت پاش هێرشەکانی داعش بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، هەڵبەت پێوەندییەکانمان لە ڕووی، دیپلۆماسی، ئابووری، سیاسی و جڤاکییەوە پتەو و بەردەوامن."

هەواڵی پەیوەندیدار