لە رەبیعە پێشمەرگە گورزی توندی لە داعش داوە.. بەرەو ناوچەی موشرەفا لە پێشڕەویدان

رەبیعە-KDP.info- فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری رەبیعە دەڵێت، ھێزەکانی پێشمەرگە گورزێکی کوشندەیان لە داعش وەشاندووە و لە ئێستادا رەبیعە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کراوە و بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موشرەفا لە پێشڕەویدان.
فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری رەبیعە(ھاشم سیتەیی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "لە هەڵمەتی ئەمڕۆی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر داعش لە ڕەبیعە، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون، هاوکات بڕێک چەک و ھەمەرێکیشمان دەست کەوتوون."
(سیتەیی)رونیشی کردەوە، لەئێستادا شەڕ بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە بەرەو گوندی موشرەفا پێشڕەوی دەکات.
بڵند ئیبراھیم




