٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە ناوەران بە چەكی قورس لە مۆڵگەكانی داعشی دا.. چەندان تیرۆریست كوژران و بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-تایبەت بە Kdp.info- ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران بۆردوومانی مۆڵگەكانی تیرۆرستانی داعشیان كرد و چەندان چەكداری داعش كوژران و بریندار بوون.

بەرپرسی لقی 9-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران (سەربەست تروانشی)، بە Kdp.info-ی ڕاگەیاند، سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ هێزەكانی پێشمەرگە مۆڵگەیەكی چەكدارانی تیرۆرستی داعشیان لە خۆرئاوای گوندی خۆرسیباد بە چەكی قورس بۆردوومان كرد كە تیرۆریستان خۆیان تێدا حەشار دابوو.
بەرپرسی لقی 9 گوتیشی، لەو بۆردوومانەدا پێنج تیرۆرستی داعش كوژران و چەندانی دیكەیشیان بریندار بوون.
(تروانشی) ئاماژەیشی دا، چەكدارانی تیرۆرستی داعش دەیانەویت خۆیان لەو شوێنە نزیك بكەنەوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بۆردوومانیان دەكەن و تیرۆریستانیش هەڵدێن.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار