نێچیرڤان بارزانى و داوودئۆغلو، داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانى و سیاسییه‌كان

ئیستانبووڵ-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لە دیدارێکیاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئانکارایان خسته به‌ر باس و، داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانى و سیاسییه‌كان و، به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى بوارى وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیادا كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو لا ته‌واوى ئاماده‌ییان بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
دیدارەکەی (نێچیرڤان بارزانى) و (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو)، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە ئیستانبووڵ ساز درا و تێیدا، ڕه‌وش و پێشهاته سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى پێكهاتنى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عیراق و به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌ته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بارودۆخى ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعش و، باس له گرنگیى دروستبوونى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێدان و نه‌هێشتنى تیرۆریستان و پشتگیریى جیهان بۆ پێشمه‌رگه له جه‌نگى دژى تیرۆردا كرا.
ڕه‌وشى مرۆیى و بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و به‌هاناوه‌چوونیان له لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، كه تیایدا (نێچیرڤان بارزانى) جه‌ختى له پێویستیى ئاوڕدانه‌وه‌ى زیاترى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ئاواره و په‌نابه‌ران كرده‌وه و، وێڕاى سوپاسكردنى توركیا بۆ كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كانى، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له‌وه‌یه توركیا له ڕووى مرۆییه‌وه هاوكاریى زیاترى ئاواره‌كان بكات.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئانکارایان خسته به‌ر باس و، داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانى و سیاسییه‌كان و، به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى بوارى وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیادا كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو لا ته‌واوى ئاماده‌ییان بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
له لایه‌كى دیكه‌وه شاندى یاوه‌رى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه له (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، (ئاشتى هه‌ورامى) وه‌زیرى سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، (ڕێباز حه‌ملان) وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، (عه‌لى سندى) وه‌زیرى پلاندانان، (فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و (سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون، ئه‌مڕۆیش له چه‌ندین پانێلى جیاجیا و له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى جۆراوجۆر، به‌شدارییان له چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا كرد.
(نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ یه‌كشه‌ممه 28ى ئه‌یلوولى 2014، به داوه‌تێكى فه‌رمیى سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان بۆ به‌شداریكردن له كار و چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه، به یاوه‌ریى شاندێكى حكوومى، سه‌ردانى توركیاى كرد و دوێنێ دواى به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمى كرده‌نه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، له ئیستانبول له‌گه‌ڵ (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌ركۆمارى توركیا و به‌رله‌وه‌ش له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان پرۆفیسۆر (كلاوس شواب) كۆ بووه‌وه. هه‌روه‌ها دوێنێ ئێواره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جیهان كه به‌شدارییان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كردووه، له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌ڕێز سه‌رۆکكۆمارى توركیا، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكى تایبه‌تدا كرد.




