٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوای كاراكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شاندێكی هەڵەبجەییەكان سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و داوای ئەكتیڤكردنی بابەتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەن.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیاویی هەڵەبجە (لوقمان عەبدولقادر)، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، "بۆ كۆكردنەوەی دەنگەكان لەسەر بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، ئەنجوومەنێك لە كۆی چالاكوان و كەمپینەكانی هەڵەبجە دروست كراوە، كە قایمقامی هەڵەبجە (ئەركان عەلی) سەرۆكی ئەو ئەنجوومەنەیە و ئەركی ئەنجوومەنەكەیش گەیاندنی داواكاریی خەڵكی هەڵەبجەیە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بكرێت و بابەتەكە ئەكتیڤ بكرێت، ئەمڕۆیش بۆ گەیاندنی پەیامی ئەو ئەنجوومەنە، سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت".

گوتیشی، "لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان دروست كراوە و یاسایەكیش بۆ هەیكەلییەتی پارێزگای هەڵەبجە دانراوە كە لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان تاوتووی بكەن و ئەو ئەنجوومەنە سەردانی پەرلەمان دەكات بۆ ئەوەی لەو دانیشتنەدا داوای خەڵكی هەڵەبجە بگەیەنرێتە شوێنی مەبەست".
كارزان هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار