٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەمەودوا، سزای سەرپێچیی شۆفێران بە جارێك نادرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ئاگادارینامەیەكی بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە و تێیدا هاتووە، ئەو هاووڵاتیانەی غەرامەیەكی زۆر لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان هەیە، دەتوانن بە چەند جارێك بیدەن، بە مەرجێك ئەو غەرامەیە لە 100 هەزار دینار كەمتر نەبێت.

هەر لە ئاگادارینامەكەدا هاتووە، لە كاتی تازەكردنەوەی ساڵیانە و گواستنەوەی خاوەنداریەتی و هەڵوەشاندنەوەی، دەبێت هەموو ئەو غەرامانە بدات و ئەستۆپاكیی هەبێت.
ئەوەیش خراوەتە ڕوو كە، "لەبەر ئەوەی خەڵكێكی زۆر غەرامەیەكی زۆریان لەسەرە و ناتوانن بە یەك جار بیدەن، پێمان باشە بە چەند جارێك لێیان وەربگیرێت، ئەمەیش بەپێی ئەو پسوولەی غەرامەیە كە بۆی كراوە".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار