٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆكاری كوشتنی هەڵسووڕاوەكەی گۆڕان لە هەولێر، كێشەی كۆمەڵایەتییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO- دوای ئەوەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەڵسووڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەردەرگای ماڵەكەیان لەلایەن كەسێكەوە كوژرا و دواتریش بكوژەكە خۆیشی كوشت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێت، هۆكارەكە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییە و بە هیچ شێویەەك پەیوەندی بە پرسی سیاسییەوە نییە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت)، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ كەسێك لە بەردەرگای ماڵی خۆیان دەستڕێژی گوللەی لە هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان (لانە عەبدوڵڵا) كردووە و كوشتوویەتی، دواتر ئەو كەسە خۆیشی كوشتووە.

لیوا (عەبدولخالق) گوتیشی، هۆكاری ئەو ڕووداوە بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە كە كێشەیەك لە نێوانیاندا هەبووە و دوای ئەوەی نەگەییشتوونەتە هیچ ئەنجامێك، ئافرەتەكەی كوشتووە و دواتر خۆیشی كوشتووە، ئەم بابەتەیش بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە پرسی سیاسییەوە نییە.
(لانە عەبدوڵڵا) ئەندامی ئەنجوومەنی مەكۆی گۆڕانە و كاندیدی پێشووی ئەو بزووتنەوەیە بۆ پەرلەمانی عێراق بوو.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار