٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم هەفتەیە مووچەی نۆ وەزارەت دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا مووچەی نۆ وەزارەت دابەش دەكرێت و سبەینێیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی سێشەممە ڕێككەوتی 2014/9/30 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (ئاب)-ی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێككەوتی 1-2-/10/2014 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (ئاب)-ی وەزارەتەكانی: گواستنەوە و گەیاندن، ڕۆشنبیری و لاوان، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، شەهیدان و ئەنفالكراوان، پیشەسازی و بازرگانی، پلاندانان، داد، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان.
هاوكات ڕایدەگەیەنن، دوای جەژنی قوربان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (ئاب)-ی ئەو دامودەستگا و وەزارەتانە دەكرێت كە مووچەیان وەرنەگرتووە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار