٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پەرلەمان پڕۆژەیاسای بوونی هەڵەبجە بە پایتەختی ئاشتی پەسەند دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دوو خاڵەوە دەكرێت، لەوانە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بوونی هەڵەبجە بە پایتەختی ئاشتی دەكرێت و دواتریش دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسند دەكرێت.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نازم هەركی)، بە Kdp.infoـی راگەیاند، بڕیارە سبەی سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دوو خاڵەوە بكات، لەوانە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بوونی هەڵەبجە بە پایتەختی ئاشتی دەكرێت كە بڕیار بوو هەفتەی رابردووخوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی راپۆرتی هاوبەشی لیژنە پەیوەندیدارەكانەوە بۆ ئەم هەفتەیە دوا خرا، بۆیە سبەی ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند دەكرێت.

(هەركی) گوتیشی، خاڵی دوەمی كۆبوونەوەی سبەی خوێندنەوەی دووەم دەبێت بۆ چەند مادەیەك لە هەمواركردنەوەی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار