٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

(قاسم شەشۆ): گورزێکی کوشندەمان لە داعش وەشاندووە.. چەندین چەکداریان لێ کوژراون

سەرچاوە: KDP.info
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال(قاسم شەشۆ)

شنگال-KDP.INFO-  فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال(قاسم شەشۆ) دەڵێت، ماوەی سێ رۆژە شەر لەگەڵ چەکدارانی داعش دەست پێ کردووە و گورزێکی کوشندەیان لە داعش داوە، کە بە هۆیەوە چەند چەکدارێک کوژراون و ھەمەرێکیشیان لێ تێکشکاندوون.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال(قاسم شەشۆ) بە KDP.INFOی راگەیاند: "سێ رۆژە لە ناوچەکانی دووگرێ و زۆراواو شەڕ لەنێوان ئەوان و چەکدارانی داعشدا درێژەی هەیە و تائەم ئێوارەیەیش بەردەوام بوو."
سەبارەت بە زیانەکانی ئەو شەڕانە (قاسم شەشۆ) گوتی، "خۆشبەختانە ئمە ھیچ زیانێکمان نەبووە، بەڵام چەند چەکدارێکی داعش کوژراون و ھەمەرێکیشیان تێک شکێندراوە."
ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە زیاتر گوتی، "پێش سێ رۆژ ھێزەکانی ئێمە چووبوونە سەر گوندێک، کە چەکدارانی داعشی تێدا بوون، 12چەکداریان لێ کوشتبوون و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێک شکاندبوو، بۆیە ئەوانیش لەوکاتەوە دەستیان کردووە بە ھێرشکردن و ئێمەش بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە."
(شەشۆ) راشیگەیاند، "برێک چەکمان بۆ ھاتووە، بەڵام پێویستمان بە چەکی زیاترە و داوایشمان کردووە، ھێزی پێشمەرگەش بۆ ئێمە راوانە بکرێت، بۆ ئەوەی لە شەڕی داعشدا ھاوکاریی زیاترمان بکەن."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار