نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان كۆ بوونه‌وه.. جەختیان لە پتەوترکردنی پێوەندیی هەردوو لا کردەوە

ئیستانبووڵ-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) كه به داوه‌تێكى فه‌رمیى سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان بۆ به‌شداریكردن له كار و چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه، به یاوه‌ریى شاندێكى حكوومى، سه‌ردانى توركیاى كرد، دواى به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمى كرده‌نه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، له ئیستانبووڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆمارى توركیا(ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان)-دا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به تیروته‌سه‌لى باس له ڕووداوه‌كان و دواپێشهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه كرا و، به تایبه‌تى تیشك خرایه سه‌ر ڕووداوه‌كانى دواى هێرشى تیرۆرستانى داعش بۆ سه‌ر پارێزگاكانى مووسڵ و تكریت و دواتر هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى زۆرێك له‌و شوێنانه‌ى پێشتر كه‌وتبوونه ده‌ستى تیرۆرستان و، پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و پێكهێنانى كابینه‌ى (عه‌بادى) و پێشبینیى ڕووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى، تاوتوێ كران.
(سه‌رۆك ئه‌ردۆغان) جه‌ختى له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردن و پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند توركیا به‌و په‌یوه‌ندى و ڕێككه‌وتنانه‌وه پابه‌نده كه له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌تى، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵى جیددى ده‌دات هاوكار و پشتگیرى هه‌رێمى كوردستان بێت له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى ئه‌م دواییه ڕووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تى له ڕووى مرۆییه‌وه كه تا ئێستا هاوكارییه‌كى باشیان پێشكه‌ش كردووه و له‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام ده‌بن. ده‌رباره‌ى تیرۆریش، (سه‌رۆك ئه‌ردۆغان) ڕوونى كرده‌وه كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر هه‌ماهه‌نگیى ته‌واویان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان هه‌یه و ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بێت، له‌پێناو نه‌هێشتنى هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) سوپاسى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆکكۆمار و هاوكارییه‌كانى توركیاى كرد و ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانیى پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى توركیا ده‌كات. هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و سیاسییه‌كانى هه‌ردوولا نیشان دا، هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانیشى ده‌رباره‌ى به‌شداریكردن له حكوومه‌تى نوێى عێراقدا ڕوون كرده‌وه، كه به‌شدارى ده‌كات و ده‌یه‌وێ شانسێك بداته حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، هیوایشى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان باشتر ببن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆیش دواى ته‌واوبوونى كار و چالاكییه‌كانى ڕۆژى یه‌كه‌مى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان، (نێچیرڤان بارزانى) له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جیهان كه به‌شدارییان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كردووه، له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌رۆکكۆمارى توركیا، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكى تایبه‌تدا كرد.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆیش سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان پرۆفیسۆر (كلاوس شواب)-دا كۆ بووه‌وه و له دیدارێكدا ڕه‌وشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، خرانه به‌ر باس. (شواب) پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستان و داڵده‌دانى زیاتر له یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر و ئاواره‌ى به‌رز نرخاند، كه جێگه‌ى سوپاس و پێزانینى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند جیهان به گشتى و وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش به تایبه‌تى ده‌بێ ئاوڕى زیاتر له هه‌رێمى كوردستان بده‌نه‌وه، هیوایشى خواست له ئاینده‌دا بتوانن سه‌ردانى كوردستان بكه‌ن. سه‌رۆكوه‌زیرانیش بانگهێشتى كردن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى كوردستان و هیواى خواست ده‌رفه‌ت بێته ئاراوه كه هاوشێوه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهان له كوردستانیش ساز بكه‌ن.
شاندى یاوه‌رى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه له جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانى)، وه‌زیرى سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان(ئاشتى هه‌ورامى)، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى(ڕێباز حه‌ملان)، وه‌زیرى پلاندانان(عه‌لى سندى)، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه(فه‌لاح مسته‌فا) و گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان(سه‌فین دزه‌یى) پێك هاتبوون، له چه‌ندین پانێلى جیاجیاى كۆڕبه‌نده‌كه و ده‌رباره‌ى چه‌ندین بابه‌تى جۆراوجۆر، به‌شدارییه‌كى كارایان كرد و سبه‌ى له ڕۆژى دووه‌مى كۆڕبه‌نده‌کەیشدا به هه‌مان شێوه به‌شدارى له پانێله‌كاندا ده‌كه‌ن.




