چوارشەممە، مەشقی پشمەرگە لەسەر چەکی ئەڵمانیا دەست پی دەکات

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، بڕیارە رۆژی چوارشەممە راوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیا دەست بە مەشقپێکردنی ھێزی پێشمەرگە بکەن لەسەر چەکی ئەڵمانیا، کە بۆیان رەوانە کردوون.
بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی چەکی بۆ ھەرێمی کوردستان ناردووە و کاتێک وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد، حەوت راوێژکاری سەربازی لەگەڵی ھاتبوونە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی مەشق بە ھێزی پێشمەرگە بکەن لەسەر ئەوچەکانە."
(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: "بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەو راوێژکارانە دەست بە مەشقپێکردنی ھێزی پێشمەرگە بکەن و، ھەر جارە و مەشق بە کۆمەڵێک پێشمەرگە دەکەن."
زیاتر گوتی، جگە لەمە، بڕیارە 32 ئەفسەری ھێزی پێشمەرگە رەوانەی ئەڵمانیا بکرێن، بۆ ئەوەی لەو وڵاتە مەشقیان پێ بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




