فڕۆکە مووشەکوەشێنەکانی ئەمەریکا، لە نزیک کۆبانی داعشیان بۆردوومان کرد

کۆبانی-KDP.info- هێزەکانی سوپای ئەمەریکا، ڕایانگەیاند، دوێنێ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانیان مۆڵگەیەکی داعشیان لە نزیک کۆبانی بۆردوومان کردووە و نزیک سنووری تورکیایش دوو ئۆتۆمبێلیان تێک شکاندوون.
هێزەکانی سوپای ئەمەریکا گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاو کردووتەوە تێیدا نیشانی دەدات کە فڕۆکە جەنگییەکانیان پێگەیەکی داعشیان لە نزیک کۆبانی بۆردوومان کردووە و هەر دوێنێ، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەڵمەتێکی دیکەیان بەرپا کردووە و دوو ئۆتۆمێلی چەکدارانی داعشیان لە نزیک دەروازەی سنووریی لەگەڵ تورکیا کردووەتە ئامانج و تێکی شکاندوون.
وەها پێدەچێت ئەمانە یەکەم گورزی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی بێ کە لە نزیک سنووری تورکیا کە مەبەست لێی شکاندنی گەمارۆی سەر شاری کۆبانیی ڕۆژئاوای کوردستانە، دەوەشێندرێن.
سی ئێن ئێن – زریان زیاد




