پێشمەرگە مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە باشیك بۆردوومان كرد.. هەشت تیرۆریست كوژران

مووسڵ-تایبەت بە KDP.info- ئەمڕۆ لە میحوەری باشیك و چیای زەرتك، هێزەكانی پێشمەرگە مۆڵگەی چەكدارانی تیرۆریستی داعشیان بۆردوومان كردن و هەشت چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران و زیانێكی زۆریشیان بەر كەوت.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری باشیك و چیای زەرتك بۆردوومانی چەكدارانی تیرۆریستی داعشیان كرد و لە ئەنجامدا هەشت چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران و زەرەر و زیانێكی زۆریشیان پێ گەییشتووە.
(مەموزینی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش زۆر لاواز بوون و، لە بەرەوڕووبوونەوەکاندا، بەرگرییەكی كەم دەكەن.
نەشوان بەرزنجی




