سەرۆك بارزانی و ساڵح موتڵەگ پرۆسەی سیاسی و دۆخی ئاوارەکانیان خستنە بەر باس

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق(ساڵح موتڵەگ)، دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و هەروەها چۆنییەتی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقیان خستنە بەر باس.
لەم كۆبوونەوەیەداکە ئەمڕۆ هەینی ساز درا، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بوونی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەكان كردەوە بۆ ئەوەی حكوومەتی تازە بتوانێت قەیرانەكان چارەسەر بكات و ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆریستانیش ببێتەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی ئاوارەكان خرایە بەر باس و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراقی بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان بۆ (سەرۆك بارزانی) خستەڕوو و ئەوەیش دووپات كرایەوە كە چارەسەری سەرەكیی كێشەی ئاوارەكان گەڕانەوەیانە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هەروەها پاراستنیان لە هەڕەشەی تیرۆریستان و، پێویستیشە كە پلانی پێویست بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە هەبێت كە بەهۆی پەلاماری تیرۆریستانی داعش تێكدراون.




