نێچیرڤان بارزانی بۆ کچانی سەنحاریب: سەرکەوتنتان مایەی شانازییە و توانا و ئیرادەی کچانی کوردستان دەسەلمێنێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی سەنحاریب لە شاری دهۆک دەکات بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی بالە و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم دەستکەوتە مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.
دەقی پەیامی سهرۆکی ههرێمی کوردستان بۆ یانهی سهنحاریب:
بە گەرمی پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی، ستافی ڕاهێنەران و تەواوی یاریزانانی یانەی سەنحاریب لە دهۆک دەکەم، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیهتیی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی بالە و تۆمارکردنی ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گهورهیه.
ئەم سەرکەوتنە مایەی شانازی و پێزانینە بۆ ههرێمی کوردستان و عێراق و توانا و ئیرادەی کچانی کوردستان بۆ سەرکەوتن و دەرکەوتن لە گۆڕەپانە وەرزشییەکانی جیهاندا دەسەلمێنێت.
وێڕای دەستخۆشی و پێزانینمان بۆ هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەوانەی لەم سەرکەوتنەدا بەشدار بوون، هیوای بەردەوامی و دەستکەوتی وەرزشیی زیاتر بۆ یانەکە و یاریزانانی دەخوازین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/11/29




