مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی عەگید کابایل دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی بۆکسێنی کورد عەگید کابایل دەکات و دەڵێت هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم.
دەقی پەیامی مەسروور بارزانی:
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانی جیهانیی بۆکسێنی کورد عەگید کابایل دەکەم بەبۆنەی بردنەوە مێژووییەکەی و بەرگریکردنی لە پشتێنی پاڵەوانی جیهان بۆ کێشی قورس (WBC). هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم.
عەگید کابایل، بۆکسێنی کورد بە بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر نیڵسۆن هایسای بۆکسێنی ئەلبانی بە لێدانی هونەریی یەکلاکەرەوە (TKO) لە گەڕی دووەمدا، نازناوی پاڵەوانیەتیی جیهانیی بۆکسێنی پاراست.
رکابەرییەکە لە چوارچێوەی کێشی قورسدا بەڕێوەچوو، تێیدا کابایل توانی نازناوی ئەنجوومەنی جیهانیی بۆکسێن (WBC) مسۆگەر بکات.
ئەم دەستکەوتە وێستگەیەکی دیارە لە کاروانی وەرزشیی کابایلدا. بەهۆی بەشداریکردنی بەهێزترین بۆکسێنکەرانی جیهان لەم پاڵەوانیەتییەدا، ڕکابەرییەکە ئاستەنگی زۆری تێدابوو، بەڵام کابایل توانی جارێکی دیکە باڵادەستیی خۆی بسەلمێنێت و نازناوە جیهانییەکەی بپارێزێت.




