٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی گەیشتنە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بەڕێوە دەچێت، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارەکانی ئەم دواییەی بەغدا بەرانبەر هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان هەولێر، بەغدا و ئەمەریکا تاوتوێ دەکرێن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی، کۆبوونەوەی ئاستبەرزی نێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت. لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەن، لە بەرانبەریشدا بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەشدارن.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵە هاوبەشەکان بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی بەغدا چڕ دەکرێنەوە، جەختیش لەوە دەکرێتەوە کە پێویستە هەموو چارەسەرەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ، پابەندبوون بە فیدراڵیزم و دەستوور بن.

پەیامنێری KDP.info لە سلێمانی

هەواڵی پەیوەندیدار