٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

ڕاگەیاندراوى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى باڵاى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوی کۆتاییی کۆبوونەوەکەیان لە شاری سلێمانی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختیان لە یەکخستنی هەڵوێست بەرانبەر پرسە هەنووکەییەکان و بەرگریکردنی هاوبەش لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، هاوکات بڕیاریان دا بە یەکهەڵوێستی بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ـی بەغدادا بکەن و داکۆکی لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەییی عێراقدا بکەن، ئەمەش دەقەکەیەتی:

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٦/١١/٢٨ ، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌ پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان.

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ٢٠٢٦/١٢/١ كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به‌ هاوبه‌شی به‌رگریكردن له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار