کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆتاییهات

سلێمانی-KDP.info- کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆتاییهات.
شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و شەعبان شەعبان، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەندامانی شاندی یەکێتیش پێکهاتبوون لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی، رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، هاوڕێ دارۆ شێخ نووری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.




