بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی (٣٣)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی زاخۆ دەکات

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٣٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی ڕادیۆی زاخۆ دەکات و وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی میدیاییان، پشتیوانیی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری ڕادیۆکە دووپات دەکاتەوە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی(٣٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی زاخۆ:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕادیۆی زاخۆ
لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی زاخۆ، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و گوێگرانی هێژای ڕادیۆکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ لەمەودواش لە هەموو ڕویەکەوە هەنگاوی باشتر و نوێتر بنێن.
ڕادیۆی زاخۆ، کە بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی لە ساڵی (١٩٩٣)، ڕێوڕەسمی کردنەوە و دەستپێکردنی پەخشی خۆی دەستپێکردووە، ڕۆڵ و کاریگەری روون و بەرچاوە لە ڕەوتی میدیای کوردیدا.
لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕادیۆی (زاخۆ) دووپات دەکەینەوە و دەستخۆشیتان لێ دەکەین بۆ پێنگاڤە سەرکەوتووەکانتان.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




