نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی پاراستنی نازناوی جیهانیی بۆکسێن لە عەگید کابایێل دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتن و پاراستنی نازناوی جیهانیی بۆکسێن بۆ کێشی قورس، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆکسێنەری کورد عەگید کابایێل دەکات و ئەم دەستکەوتە وەرزشییە بە جێگەی شانازیی گەلی کوردستان وەسف دەکات.
دەقی پەیامی سهرۆکی ههرێمی کوردستان:
بە گەرمی پیرۆزبایی لە بۆکسێنەری کورد عەگید کابایێل دەکەم بۆ سەرکەوتنی و پاراستنی نازناوی جیهانیی بۆکسێن بۆ کێشی قورس.
ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گهورهیه، جێگەی پێزانین و شانازیی گەلی کوردستانە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی زیاترتان لە کاروانی وەرزشیتاندا بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/11/29




