سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆككۆماری عێراقدا ڕەوشی عێراقیان تاوتوو کرد

هەولێر-KDP.INFO- سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ جێگری سەرۆككۆماری عێراق(ئوسامە نوجەیفی) و شاندێكی یاوەردا کۆ بووەوە و تێیدا، پرۆسەی سیاسی، هەڕەشەکانی تیرۆر و دۆخی ئەمنی و بەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان خرانە بەر باس.
لە کۆبوونەوەکەدا كە وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێم(كەریم شنگالی) و پارێزگاری هەولێر(نەوزاد هادی) ئامادەی بوون، دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و هەروەها پڕۆسەی سیاسی و ڕێگەكانی سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە و نەهێشتنی قەیرانەكان خرانە بەر باس.
هەر لەم دانیشتنەدا هەڕەشەكانی تیرۆریستان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و چۆنییەتیی تێكشكاندنیان تاوتوو كرا.




