٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ سەد خانەوادەی ئاوارە لە بەردەڕەش بە بڕی ملیۆنێك دینار هاوكاری كران

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.INFO- ئەمڕۆ نزیكەی (300) خانەوادەی ئاوارەی پارێزگای مووسڵ كە ئێستا لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش نیشتەجێن، بە بری ملیۆنێك دینار هاوكاری كران.

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای بەردەڕەش (حیكمەت مەولوود) بەَ kdp.info-ی راگەیاند، لە لایەن حكوومەتی عیراقەوە برێك پارە بۆ ئاوارەكان تەرخان كراوە و بە هاوكاریی  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمیش بەسەر ئاوارەكاندا دابەش دەكرێت.
گوتیشی، "ئەمڕۆ ئەم هاوكارییە بەسەر نزیكەی (300) خانەوادەی ئاوارەی پاریًَزگای مووسڵدا دابەش كرا كە ئێستا لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش نیشتەجێن و هەر خانەوادەیەكیش بڕی ملیۆنێك دیناری پێ درا، هەروەها لە رۆژانی داهاتوویشدا دابەشكردنی ئەم بڕەپارەیە بەردەوام دەبێت تاوەكو سەرجەم خانەوادە ئاوارەكان ئەم یارمەتییە وەردەگرن".

ساڵح محەممەد تەیرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار