٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی مووچەی شەهیدان، ئەنفالكراوان و زیندانییە سیاسییەكان دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە مووچەی شەهیدان، ئەنفالكراوان و زیندانییە سیاسییەكان دابەش دەكرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (دلێر تاریق) بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە ڕێككەوتی 2014/9/2 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (تەمموز)-ی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، ئەنفالكراوان و زیندانییە سیاسییەكان دەكرێت.

(دلێر تاریق) گوتیشی، دوێنێ مووچەی سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش كرا.

ئومێد پشدەری

هەواڵی پەیوەندیدار