٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئوستراڵیایش هاتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی چەک دەدەن بە پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا(تۆنی ئابەت)، ئەمەڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێداویستیی سەربازی دەداتە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کە دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی لە جەنگدایە.
(ئابەت) لە بەیاننامەیەکدا کە دانەیەکی دەست  KDP.INFOکەوتووە، ڕوونی کردووەتەوە، ئوستراڵیا دەچێتە پاڵ کەنەدا، ئیتالیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و، چەک و پێداویستیی مرۆیی پێشکەش دەکات و ئەمەیش لە چوارچێوەی هەوڵە هەمەلایەنەکان دەبێت، بە هەماهەنگیی عێراق دەبێت.
زیاتر گوتی، "عێراق لە دۆخێکدایە کە کارەساتی مرۆیی تێیدا ڕوو دەدات"، ئاماژەیشی دا، ئوسترالیا لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی بۆ مامەڵەکردن لە بەرانبەر بە هەڕەشەی ئەمنی کە تیرۆریستان نوێنەرایەتیی دەکەن، بەردەوام دەبێت.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار