زێباری و حه‌کیم: داعش عێراقییه‌کانی یه‌ک خست.. جیددییه‌ت لای هه‌مووان هه‌یه

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆکی شاندی دانوستانکاری کورد(هۆشیار زێباری) ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی دانوستانه‌کاندا، جیددییه‌ت له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانی نێو دانوستان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ، له ئارادایه.
له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا که که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر بۆ هه‌ریه‌ک له سه‌ماحه‌تی(عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم) له هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی شیعه‌کان و سه‌رۆکی شاندی کوردستانی(هۆشیار زێباری) ساز درا، تێیدا (زێباری) ئاماژه‌ی دا که، "دیتی کورد ته‌نیا چاره‌کردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا نین، به‌ڵکه دیتمان بۆ عێراق و داهاتووی عێراق هه‌یه و پێشنیازیشمان بۆ زۆر بواری دی هه‌یه."
(زێباری) ده‌رباره‌ی کێشه دڕێژخایه‌نه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا، گوتی، "کێشه‌کانمان که (پرسی پێشمه‌رگه، بودجه، نه‌وت و غاز و انوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان که له ده‌ستووردا به مادده‌ی 140 ناو براوه..)-ن، بابه‌تی هه‌ره سه‌ره‌کیی دانوستانه‌کانمانن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی و لایه‌نه‌کاندا."
گوتیشی، "نیه‌تی باش و ئیراده‌ی چاک بۆ گه‌ییشتن له لایه‌ن هه‌ردوو لامانه‌وه هه‌یه."
هه‌مان ئه‌و گوته‌یه‌یشی دووپات کرده‌وه که سه‌ماحه‌تی(عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم) پێشتر گوتی، "داعش عێراقییه‌کانی یه‌ک خست."
جه‌ختیشی کرده‌وه که، پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تێک‌شکاندن و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا زیاتر ده‌بێ.
لای خۆیه‌وه (عه‌ممار حه‌کیم)، ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابرد کۆ بووینه‌وه و گه‌ییشتوویه‌نه‌ته دیتێکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر زۆر پرس، ئه‌مڕۆیش ده‌بوایه واژۆی بکه‌ین، ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه‌یش شاندی کورد و هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی کۆ ده‌بنه‌وه و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرینگ ده‌بێ."
زیاتر گوتی، "هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی دیتی خۆی بۆ دابه‌شکردنی وه‌زاره‌ته‌کان ده‌دات به کورد و لایه‌نه‌کانی دیکه‌یش و هه‌وڵمان داوه جؤنیه‌تیی دابه‌شکردنه‌که ویژدانیانه بێ و ده‌شێ له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌نجام بدرێت."
زریان زیاد




