خورماتوو.. پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە هێرشى بۆ سەر داعش دەست پێ کرد

خورماتوو-KDP.INFO- بەیانیى ئەمرۆ یه‌کشه‌ممه، هێزەکانى پێشمەرگە لە میحوەرى خورماتو بە پاڵپشتیى فڕۆکە جەنگییەکان لە چەندین لاوە هێرشیان دەست پێ کرد و لە ئیستادا لە پێشڕەویدان.
بەرپرسى ناوچەى پارتیی دیموکراتى کوردستان لە خورماتوو (محه‌ممه‌د ئیسماعیل) بە-KDP.INFO ى ڕاگەیاند: "بەرەبەیانى ئەمرۆ یەکشەممە هێزەکانى پێشمەرگە بە پاڵپشتیى فڕۆکە جەنگییەکان، لە سێ قۆڵه‌وە هێرشیان بۆ سەر چەکدارانى تیرۆریستى داعش بەرپا کردووه، لە ئیستادا لە هەرسێ قۆڵەوە لە پێشڕەویى بەردەوامدان و شەڕیش بەردەوامە ".
گوتیشى: "درەنگانى ئیوارەى دوێنێش هێزەکانى پێشمەرگە توانییان لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندى سەلام، ئەو گوندە لە تیرۆریستانى داعش پاک بکەنەوە و ئیستایش لەو شوینەوە بەرەو پێشەوە دەچن".
(ئیسماعیل) زیاتر گوتی، هێزه ئه‌منییه‌کان چه‌ند ڕۆژێکه ڕێگای ده‌ره‌کیی ه‌بگدایان گرتووه، به‌ڵام ڕێگایه‌کی دیکه‌ی خزمه‌تگوزارییان کردووه‌ته‌وه که له ڕێگه سه‌ره‌کییه‌که‌ی به‌غداوه نزیکه"، گوتیشی که، "له شارۆچکه‌که ڕێ له هاتوچۆ نه‌گیراوه."
هاوکات ده‌ڵێ، "هه‌ر ئه‌مڕۆ، تیرۆریستان کارگه‌یه‌کی بچووکی غازیان کردبووه ئامانج و چه‌ند هاوه‌نێکیان پێوه نان، به‌ڵام نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه."
نەشوان بەرزنجى




