٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زوممار ئازاد کرا.. بە تەواوی لە بن دەستی پێشمەرگەدایە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.INFO-  وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە ناحیەی زومماریان کۆنترۆڵ کردەوە و لە چەکدارانی داعش پاک کراوەتەوە.

بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(عەمید ھەڵگوردحیکمەت ) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھێرشێکی فراوانی بۆ سەر چەکدارانی داعش لە زوممار بەرپا کرد و توانییان ئەو ناحیەیە لە چەکدارانی تیرۆریستی داعش پاک بکاتەوە و لەئێستادا بە تەواوەتی کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگە."

(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: "ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و چەکدارانی داعشیش لە هەڵاتنن."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار