یڵدز، ڕەوانەکردنی دوازدەیەمین کەشتیی نەوتی کوردستانی ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.INFO- وەزیری وزه و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ڕەوانەکردنی دوازدەیەمین بارههڵگری دهریایی لە نەوتی ھەرێم راگەیاند، گوتیشی، تا ئێستا بڕی 8.8 ملیۆن بەرمیل گوێزراوەتەوە.
(تانار یڵدز) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە، دوانزدەیەمین بارههڵگری دهریایی بە نەوتی ھەرێم بار کراوە و تا ئێستایش بڕی 8.8 ملیۆن بەرمیل بۆ بازاڕەکانی جیهان گوێزراوەتەوە.
ئاشکرایشی کرد، لە ھێڵی بۆریی نەوتی خاوی نێوان کەرکووک – یومورتەڵک، رۆژانە 180 تا 190 ھەزار بەرمیل نهوتی خاو دەگوازرێتەوە.
زیاتر گوتی، لەگەڵ چاکكردن و بەرەوپێشبردنی ئەو ھێڵی بۆرییە، چاوەڕوان دەکرێ بڕی گوازتراوهی نەوتی خاو بگاتە 200 تا220 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
وەزیری وزەی توركیا هاوکات گوتی، "لەنێو عەمبارەكانی بەندەری جەیهان، 300-350 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە و ئێستا ئەو بڕەیش بۆ هەناردەكردن ئامادەیە."
شیاوی باسە، دوێنێیش یازدەیەمین كەشتی لە بەندەری جەیهانەوە رەوانە كرا.
زریان زیاد




