٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

بە هۆی تەقینەوە و بۆردوومانی ڕەمەکیانەی خورماتوو، 41کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.INFO-  بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش بە شێوەی ڕەمەکی خورماتوو بۆردوومان دەکەن و، لە ئاکامدا نزیکەی40ھاووڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

بەرێوبەری ئاساییشی دوزخورماتوو(راید فارووق ئەحمەد) بە kdp.infoی گوتیشی: "لە بەردەم سایلۆی خورماتوو، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە، لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بوونە قوربانی."
(راید فارووق ئەحمەد) زیاتر گوتی: "دواتر چەکدارانی داعش ڕەمەکیانە خورماتوویان بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا ھەشت کەس شەھید بوون و30 کەسی دیکەیش بریندار بوون."
روونیشی کردەوە، "ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی، ھەموویان ھاووڵاتیی مەدەنین."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار