پێشمەرگە لە زوممار نزیك بوونەتەوە و گورزی كوشندەیان لە داعش داوە

زوممار-kdp.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار دەڵێت، هێزی پێشمەرگە هێرشیان بۆ سەر ناحیەی زوممار دەست پێ كردووە و تاوەكو ئێستایش چەند ناوچەیەكیان كۆنتڕۆڵ كردووە و لە پێشڕەویدان.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار(ساڵح میرانی) بە kdp.info-ی راگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە چوار قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش دەست پێ كردووە و تاوەكو ئێستایش ژمارەیەكی زۆر چەكدار كوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلیشیان سوتێندراون.
(میرانی) كە خۆی لە بەرەكانی جەنگدایە دەشڵێت، ئێستا چیای باتماش كەوتووەتە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگە و لە زوممار نزیك بوونەتەوە، بەڵام بە هۆی دانانی بۆمبەوە زۆر نەچوونەتە پێش، ئەگەر نا لە ماوەی دوو تا سێ سەعاتدا دەتوانن زوممار كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
بڵند ئیبراهیم




