٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی چیک بە ناردنی چەک بۆ پێشمەرگە ڕازی بوو

سەرچاوە: KDP.info

پڕاگ-KDP.INFO-  گوتەبێژ بە ناوی حکوومەتی چیکەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، حکوومەت ڕازی بووە بە بڕیاری ثڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە، وەک پشتیوانییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی ڕیکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی، کە دەستیان بەسەر ناوچەیەیکی فراوانی باکووری عێراقدا گرتووە.

ئاژانسی هەواڵی (سی تی کەی) بڵاوی کردووەتەوە کە، حکوومەتی چیک ڕازی بووە پێداویستیی سەربازی بدات بە هێزەکانی ثێشمەرگە کە ئەم چەکانە لەخۆ دەگرن، کڵاشنیکۆف و پێداویستییەکانی، تۆپ و ڕوممانە و تفاقی مووشەکهاوێژ.
زیاتر گوتی، چەک و تفاقەکان بەهاکەیان چەندان ملیۆن دۆلارە و لە ڕێگەی هێزەکانی ئەمەریکاوە ڕەوانە دەکرێن.
وەزیری بەرگریی ئەمەریکایش(چەک هێگڵ) ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، کڕواتیا و کەنەدا بەڵێنیان داوە چەک و تەقەمەنی بدەن بە هەرێمی کوردستانی نیمچە سەربەخۆ، کە هەماهەنگییان لەگەڵ حکوومەتی ناوەنددا هەیە دژبە دەوڵەتی ئیسلامی.

زریان زیاد

 

هەواڵی پەیوەندیدار