لە کۆنگرەی هەڵبژاردنی ئەحمەد داوودئۆغڵودا، نێچیرڤان بارزانی میوان بوو

هەولێر-KDP.INFO- جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، بە مەبەستی بەشداریی لە كۆنگرەی پارتیی داد و گەشەپێدان سەردانی توركیا كرد.
(نێچیرڤان بارزانی) بە نوێنەرایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان وەک میوان بەشداری لە کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتیدا کرد و ھەروەھا (سەفین دزەیی)-یش یاوەریی دەکرد.
یەكەمین كۆنگرەی نائاسایی پارتیی داد و گەشەپێدانی پارتیی دەسەڵاتی توركیا بە ئامادەبوونی سەرۆكی گشتیی پارتیی داد و گەشەپێدان (رەجەب تەییب ئەردۆغان) دەستی پێ كرد.
ئەو كۆنگرەیە لە هۆڵێكی وەزرشی لە ئانکارای پایتەختی توركیا بەڕێوە دەچێ و (ئەردۆغان) لەگەڵ (ئامینە ئەردۆغان)-ی خێزانیدا، لە هۆڵەكەدا لە تەنیشت وەزیری دەرەوەی توركیا و پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكی گشتیی (ئەحمەد داوودئۆغڵو)وەوە دانیشت و بەو شێوەیە رەوتی كارەكانی كۆنگرە دەستی پێ كرد.
لە كۆنگرەكەدا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە(ئەحمەد داوودئۆغڵو) بە بەدەستهێنانی 383 دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بە سەرۆكی گشتیی پارتیی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرا.
لە ئانادۆڵەوە، بە دەستکارییەوە




