٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مارینا ئوتاوای: بڕیاری دادگەی تێكساس دەرگەی بازاڕەكانی ئەمەریكای بۆ نەوتی كوردستان كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.INFO-  پسپۆڕێكی كاروباری عێراقی دەڵێ، بڕیاری دادگەی تێكساس لە بارەی نەوتی كوردستانەوە دەبێتە هۆی كردنەوەی دەرگەكانی بازاڕی ئەمەریكا بۆ نەوتی كوردستان.

پسپۆڕی كاروباری عێراق (ویلسۆن مارینا ئوتاوای) لە بارەی بڕیاری دوێنێی دادگای تێكساسەوە سەبارەت بە نەوتی كوردستان، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی، سەرەتا دادگەی تێكساس بڕیاری راگرتنی كەشتییە نەوتییەكەی دابوو، بەڵام دواتر دادگە ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندنەوە و ئەمەیش دەبێتە هۆی كردنەوەی دەرگەكانی بازاڕی ئەمەریكا بۆ نەوتی كوردستان.
(ئوتاوای) هەروەها دەڵێت، ئەو بڕیارەی دادگە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گوشارەكانی حكوومەتی ئەمەریكا بۆ سەر وڵاتانی دیكە كە داوای كردبوو نەوتی كوردستان نەكڕن، بەڵام رەنگە ئەو بڕیارە ببێتە هۆی بەردەوامكردنی پڕۆسەی دادگە و تانەلێدان لە بڕیارەكەی دادگە.
سەرۆكی تیمی وزەی جیهانیی واشنتۆن (پاول میخائیل ویهبەی) لە بارەی ئەو بڕیارەوە گوتی، ئەو بڕیارەی دادگا، نیشانەی گۆڕانكاریی زۆر گرینگ لە سیاسەتی ئەمەریكا بەرانبەر بە نەوتی كوردستانە و هۆی سەرەكیی ئەو بڕیارەی دادگایش، هەستكردن بە رۆڵی سەرەكیی كورد لە شەڕی دژی داعشە.
(ویهبەی) گوتیشی، ئەگەر دادگاكانی ئەمەریكا هاتنی نەوتی كوردستان بۆ بازاڕەكانی ئەمەریكایش قەدەخە بكەن، ئەوا ئەنجوومەنی نوێنەران و دامودەزگا باڵاكانی دیكەی ئەمەریكا لە بەرانبەر بڕیارەكانی دادگادا ناڕەزایەتیی خۆیان دەردەبڕن و ئەمەیش دەبێتە مایەی شەرمی ئیدارەی (ئۆباما).
هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار