٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق: لە یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق، پێداگری لەسەر چارەكردنی قەیرانی مرۆیی دەكات و ئاماژە دەدات كە داعش تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڵكە هەڕەشەیەكی ناوچەیی و نێودەوڵەتییشە. دەشڵێت، وڵاتەكەی لە یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق (جینێتی سێپێن) بە یاوەریی كۆنسووڵی وڵاتەكەی لە هەولێر سەردانی جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم (دیندار زێباری)ـیان كرد و لە دانیشتنێكدا بەردەوامبوونی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی مرۆیی بۆ هەرێمی كوردستان خستە ڕوو و رایگەیاند، "چاودێریی پرۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق دەكەین كە هیوادارین حكوومەتێكی فرەلایەن پێك بێت و تەواوی لایەنەكان لە خۆ بگرێت".
هەروەها سەبارەت بە یارمەتییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئاوارەكان گوتی، تا ئێستا 30 تۆن یارمەتیی مرۆیی لە پێداویستیی سەرەكی بۆ ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان رەوانە كراوە و لەسەر یارمەتیدانی مرۆیی و سیاسییش بەردەوام دەبین.
لەلایەن خۆیەوە (دیندار زێباری) داوا لە حكوومەتی هۆڵەندا كرد لەسەر یارمەتییەكانی بەردەوام بێت كە هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قەیرانی مرۆیی پێویستی بە یارمەتیی سەربازی و مرۆیی نێودەوڵەتی هەیە، چونكە لە شەڕی دژەتیرۆر و یارمەتیدانی ئاوارەكان بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراقیش هاوكارییەكانی بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان بۆ هەرێم رەوانە بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار